لە هەولێر بە سەدان بیری ئاو دادەخرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر بە سەدان بیری ئاو دادەخرێن

بیرێکی ئاو لە هەولێر

ئاڤا نیوز


بەهۆی دروستکردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی شاری هەولێر، نزیکەی 1000 بیری ئاو لە هەولێر دادەخرێن.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-9-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەلێر دانا، کە بە گوژمەی 470 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پرۆژەیە کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە لە هەولێر چارەسەر دەکات، ئەمە گەرەترین پرۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. کە لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورە دروست دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: هێمن بایز، بەرێوەبەری پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە ئاڤا نیوزی رایگەیاند: لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆژەکە سەدان بیری ئاو لە هەولێر دادەخرێن، کە ژمارەیان 1000 بیری ئاو دەبێت.


خاڵە ئەرێنییەکان: داخستنی ئەم بیرانە و کارپێنەکردنییان هۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان