ڕووسیا: ڕێوشوێنی تووند دژی سزاکانی ئەمریکا دەگرینە بەر

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: ڕێوشوێنی تووند دژی سزاکانی ئەمریکا دەگرینە بەر

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا. وێنە؛ جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ڕووسیا هەڕەشەی وەڵامدانەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووند دژی ئەمریکا دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن کۆمەڵێک سزای بەسەر کەناڵی 'ئاڕتی' ڕووسیدا سەپاند.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کاریگەری خستنەسەر دەنگدەران و هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سزای بەسەر مارگاریتا سیمۆنیۆن، سەرنووسەری کەناڵی ئاڕتی ڕووسی و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی  دیکەی سەر بەو کەناڵە سەپاند. لەبەرامبەردا ڕووسیا هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی کرداریی دژی ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وەڵامی ڕووسیا بۆ ئەو سزایانەی کە بەسەر ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیادا سەپێنراوە، یەکلاکەرەوە دەبێت. زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک دەسەڵاتداران پەنا دەبەنە بەر شێوازی سەرەتایی لەو جۆرە،، ئەمە دەبێتە هۆی پووکانەوەی "دیموکراسیی". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ