ئەنجوومەنی وەزیران: بەغدا بەپەلە تەواوكاریی مووچەی تەمووز و ئاب ڕەوانە بكات
- کوردستان
- 4 ئەیلوول
وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، تاووتوێی چەند تەوەرێكی كرد و داوا دەكات بەغدا بە زووترین كات تەواوكاری مووچەی مانگەكانی تەمووز و ئاب ڕەوانە بكات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە چواری ئەیلوولی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە كۆبوونەوەكەدا ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە یەکخستنی ڕێکكارەکانی تایبەت بە سیستەمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند كرا.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بەهانە و بیانووی تەکنیکی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێت بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بڕی ئەو پارانەش خرانەڕوو کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەممووز و ئاب خەرجی کردووە.
لە لایەكی دیكەوە: ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتریی و پێدانی ژمارەی وەزیفی بە هەموو مووچەخۆران و پەلەکردن لە چالاککردنی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی پێدانی مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە كۆی دەنگ ڕاگەیێنرا پێویستە لە سەر وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەواوکاریی مووچەی مانگی تەمموز و ئابی 2024 بە پەلە ڕەوانە بکەن، تاوەکو حکومەتی هەرێمی كوردستان بتوانێت لە نزیکترین دەرفەتدا مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ساتێکدا کۆدەبینەوە کە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیارە