
دیمەنێک لە پردی ئەڵوەنی قەزای خانەقین
ئاڤا نیوز
کورد لە دیالە گلەیی لە پەراوێزخستن و بەعەرەبکردنی دیمۆگرافی ناوچەکە هەیە، سەرەڕای ئەمە دوایین پۆست لە خانەقین کە بەدەست کوردە، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بە عەرەب دەدرێت.
وێنە گەورەکە: پێکهاتەی کورد لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003 تاوەکو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، چەندین پۆستی گرنگی پارێزگای دیالەی لەدەست بوو، بۆنموونە بریکاری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ، بەڕێوەبەری ناحیەکانی جەلەولا (گوڵاڵە) و سەعدییە، جگە لە قایمقام و پۆستە ئیدارییەکانی قەزای خانەقین.
لێدوانی فەرمی: ڕەفعەت ئاغا موڕاد، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین بە ئاڤا نیوزی گوت: 'پرۆسەی تەعریبکردن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کورستان بەردەوامە و دوایین پۆستی ئیداری کە بەدەست کوردەوە مابوو، قایمقامی خانەقین بووە، ئەویش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بڕیاری داوە دلێر حوسێن سایە، قایمقامی قەزاکە وەکو کاربەڕیکەر تا دوو هەفتەی داهاتوو لە پۆستەکە بمێنێتەوە، تا کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنەکەی'.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کورد دووەم گەورەترین نەتەوەیە لە دیالە، لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، لەکۆی 15 کورسی کورسییەکی بەدەستهێنا، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لەکۆی 30 کورسی شەش کورسی هەبوو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سوودانی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی پرسە ئەمنییەكان تاوتوێ دەكەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری پێشمەرگە لەڕۆژانی جەژن سەنگەرەكانی بەرگری بەسەردەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە