لە کەرکووک نزیکەی پێنج هەزار فۆرم بۆ وەرگرتنی زەوی پڕکراونەتەوە

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک نزیکەی پێنج هەزار فۆرم بۆ وەرگرتنی زەوی پڕکراونەتەوە

دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر

ئاڤا نیوز

لە کۆی نۆ هەزار مامۆستا و فەرمانبەر، نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە.


وێنە گەورەکە: 17 ڕۆژ بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی ماوە، 21 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر کە مووچە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن شوێنی ئەرکیان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە و نۆ هەزاریان دەکەونە پارێزگای کەرکووک.

لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کۆی نۆ هەزار فەرمانبەر و مامۆستا، چوار هەزار و 650 کەس فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، پرۆسەکە بەردەوامە و بەشێکیان تاوەکو ئێستا فۆڕمەکەیان نەگەڕاندووەتەوە".

زانیاریی زیاتر: مامۆستا و فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین سنووری شارەوانی لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان زەوییان پێدەدرێت.

باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی،  بەهاری ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەرکرد و  200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: