
ژمارەیەک پەنابەر لە وڵاتی ئەڵمانیا. وێنە؛میدیای ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
ئاماری دەزگای لوتکە دەریدەخات، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بە ڕێژەی %17 بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زۆری ژمارەی پەنابەران، بەشێک لە وڵاتان میکانیزمی دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرانەیان دەستپێکردووە کە داواکاریان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری ڕەتکراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ئەمڕۆ شەممە ئاماری نیوەی یەکەمی ئەمساڵی دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیا بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە، نۆ هەزار و 500 کەس لەو وڵاتە دیپۆرتکراونەتەوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو تەنیا حەوت هەزار و 861 کەس دیپۆرتکرابوونەوە، ئەمەش بەو واتایەی ڕێژەی دیپۆرتکردنەوە %17 زیادیکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکان، ئەوانەی هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا بوون لە ڕیزبەندی یەکەمن و 915 کەسیان دیپۆرتکراوەتەوە، دوای ئەوان هەڵگرانی ڕەگەزنامەی جۆرجیا 839 کەسیان لێ دیپۆرتکراوەتەوە، هەڵگرانی ڕەگەزنامەی باکووری مەکدۆنیا 774 کەس، هەڵگرانی ڕەگەزنامەی ئەفغانی 675 کەس، ئەلبانی 586 کەس و سووری 534 کەسیان لێ دیپۆرتکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە، تا کۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵ، 226 هەزار و 882 کەس ئەڵمانیایان بەجێهێشتووە، هاوکات 44 هەزار و 155 کەس ئاگاداریان پێدراوە پێویستە دەستبەجێ ئەڵمانیا بەجێبهێڵن، بەشی زۆریان بەهۆی نزیکیان بووە لە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان، لەگەڵ ئەوەدا 14 هەزار حاڵەتی هەڵوەشانەوەی دیپۆرتکردنەوە هەبووە بە هۆکاری جیاواز.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 خولەک لەمەوپێش
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستپێدەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین بڕیار لە چارەنووسی بەشار ئەسەد دەدات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل و ئەمریکا لە پاریس بە نهێنی کۆدەبنەوە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ئێران: بەرامبەر ئەمریکا یارمەتیدان دەدەین