هەناردەکردنی تەماتە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیپێکردەوە

شەیری بکە لە:
هەناردەکردنی تەماتە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیپێکردەوە

وێنەی تەماتەی خۆماڵی- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


دوای دابەزینی نرخی تەماتە لە عەلوەی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە هەناردەکردنی بەرهەمی تەماتەی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێکردەوە.


وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ ماوەیەک، هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دەرەوە ڕادەگرن.


لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 100 تۆن تەماتە لە عەلوەی هەولێرەوە بەرێخراوە بۆ بەغدا، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک هەناردەکردنی تەماتە ڕاگیرا بوو.


زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی کیلۆیەک  تا 300 دینار دابەزی. هێمن سەید موراد دەڵێت: هۆکاری دابەزینی نرخی تەماتە بۆ پێگەیشتنی بەرهەمی هەریەکە لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران، سیدەکان، شێخان و پێنجوێن دەگەڕێتەوە، بەڵام لە پێناو سەقامگیری نرخ و زەرەر نەکردنی جووتیارانمان، بڕیارماندا هەناردەکردنی تەماتە دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: