مامۆستایەکی ئایینی کورد لە ئێران بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا

شەیری بکە لە:
مامۆستایەکی ئایینی کورد لە ئێران بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا

وێنەی مامۆستا ئاینییەکە

ئاڤا نیوز  


مامۆستایەکی ئاینی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دادگەی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی شاری هەمەدان سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بۆ دەرچووە.


وێنە گەورەکە: ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەریدەخەن، ساڵانە لە ئێران ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەهۆی ڕەخنە لەدەسەڵاتی ئێران زیندانی دەکرێن یان بە قامچی سزای جەڵدکردنیان بۆ دەردەچێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە: مامۆستا سابیر خودامورادی، مامۆستای مزگەوتی گەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقز سزای زیندانی 15 مانگی بۆ دەرچووە، ئەمە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردووش سزای زیندانی حەوت مانگ و 72 جار جەڵد لێدانی بۆ دەرچوو بوو.


هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو، هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە بەهۆی پشتگیری مامۆستا سابیر خودامورادی بووە لە چالاکییەکانی جووڵانەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە وتارەکانی ڕۆژی هەینی، هاوکات ڕەخنەی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: