دوو کەس بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان دادگەیی دەکرێن

شەیری بکە لە:
دوو کەس بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان دادگەیی دەکرێن

سەلوان مۆمیکا لەگەڵ پۆلیسی سوێد - وێنە ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


دوو کەس لە سوێد بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە باوەڕی موسڵمانان و مامەڵەی نەشیاو بە قورئان دادگەیی دەكرێن.


وێنە گەورەکە: لە هاوینی 2023دا، سەلوان مۆمیکا و سەلوان نەجم لە پێش مزگەوتێک لە ستۆکهۆڵم قورئانیان سووتاند، ئەمەش بووە هۆی تووڕەکردنی هەموو موسڵمانانی جیهان.


لێدوانی فەرمی: ئانا هانکیۆ، داواکاری گشتیی باڵا لە سوێد، ڕایگەیاند: هەردوو پیاوەکە بە مەبەستی سووکایەتیکردن بە باوەڕی موسڵمانان قورئان دەسووتێنن، هەر بۆیە لەبەر ئەم کارە دادگەیی دەکرێن، یاسا ڕێگری لە بێڕێزیکردن بەرامبەر بە هەر نەتەوە و ئایینێک دەکات. 


زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی ئەم بێڕێزییە لە 2023، خۆپیشاندەران لە عێراق دووجار هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا و سووتاندیان. 


ئەمەش بزانە: دەزگای کۆچبەری سوێد ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت سەلوان مۆمیکا بەهۆی زانیاریی ناڕاست لەسەر داواکارییەکەی بۆ نیشتەجێبوون دیپۆرت بکەنەوە، بەڵام فەرمانەکە جێبەجێ ناکرێت بەهۆی مەترسی ئەشکەنجەدانی لە عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: