پزیشکانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەکۆمەڵ دەست لەکار دەکێشنەوە

شەیری بکە لە:

نووسراوی دەسلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی تەندروستی

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسانی تەندروستیی ئیدارەی ڕاپەڕین دژ بە بڕیاری دانانی کەسێک لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بەکۆمەڵ دەست لەکار دەکێشنەوە. 

 

وێنە گەورەکە: بە بڕیار قوباد تاڵەبانی بڕیارە گۆڕانکاری لە ژمارەیەک بەڕێوەبەری ئیدارەی ڕاپەڕین بکرێت کە تاوەکو ئێستا نەچوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: دەستەی پزیشکان و کارمەندانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دژ بە بڕیاری دانانی کەسێکی خەڵکی دەرەوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وەک بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین پەیامێکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە، دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵیان ڕاگەیاند.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو پزیشک و کارمەندانە پێیانوایە کەسێک کە لە دەرەوەی ئیدارەی ڕاپەڕینەوە بهێنرێت بە کەسێکی سەپێنراو ناوی دەبەن و دەڵێن، "هیچ شارەزاییەکی لە تەندروستیی دەڤەرەکەی نابێت"، بۆیە داوای بەخشین لە پۆستە تەندروستییەکان دەکەن و دەڵێن، مانگرتن دەکەن.

 

شەیری بکە لە: