کەشتیوانە گیرخواردووەکان ساڵی داهاتوو دەگەڕێنەوە

شەیری بکە لە:
کەشتیوانە گیرخواردووەکان ساڵی داهاتوو دەگەڕێنەوە

هەردوو کەشتیوانی ئەمریکی ویلیامز و ویلمۆر)

ئاڤا نیوز


دوای دوو مانگ گیرخواردنیان لە بۆشایی ئاسمان، وادەی گەشتی گەڕانەوەی دوو کەشتیوانەکە لەلایەن ئاژانسی ناساوە دیاریکرا و بڕیارە نزیکەی پێنج مانگی دیکە بگەڕێنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: هەردوو کەشتیوانی ئەمریکی سونیتا سونی (ویلیامز) لەگەڵ باری بوچ (ویلمۆر)، بە گەشتێکی دراگۆن کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە ڕێکدەخرێت، دوو کورسی بۆ گەڕانەوەیان  بەردەست کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، ئەو دوو کەشتیوانەی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (ISS) گیریان خواردووە، مانگی دووی ساڵی 2025 بە کەشتی سپەیس ئێکس بۆ زەوی دەگەڕێنەوە. 

ئەمش بزانە: بڕیار بوو ئەم دوو کەشتیوانە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە بۆشایی ئاسمان بمێننەوە، بەڵام زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی کێشەیەک لە کەشتی ئاسمانی بۆینگ ستالاینەر کە گەشتەکەیان پێکردووە، لە بۆشایی ئاسمان گیریان خواردووە.

شەیری بکە لە: