
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، شاندی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا کۆبوونەوە، ئەنقەرە جەختی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی و لێکتێگەیشتنەکانی لە هەموو بوارەکان لەگەڵ عێراق کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی ئەنقەرەیان کرد. فوئاد حوسێن کۆبوونەوەکەی بە بەرهەمدار وەسفی کرد.
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە: بەگوێرەی بڵاوکراوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە کۆبوونەوەکەدا " ڕێککەوتنی سەربازیی و هاوکاری ئەمنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات واژۆکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تورکیا ڕایگەیاندووە، ئێمە لە هەموو بوارێکدا بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە و بەهێز پەرە بە هاوکارییەکانمان لەگەڵ عێراق دەدەین، ئاواتەخوازین لێکتێگەیشتنمان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشبخەین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەم یاداشتە نوێنەرایەتی زیادکردنێکی چۆنایەتی دەکات بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدەستبهێنێت.
باکگراوند: دوای سەردانە مێژوویەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و واژووکردنی 26 یاداشتی لێکتێگەیشتن، وەچەرخانێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هاتە کایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناڕەزایی مامۆستایان پەرلەمانی عێراق کۆدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان ئەزموونی حكومەتی دیجیتاڵی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەش دەكات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی سێ یاداشتنامە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
7 نیسان
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە