عێراقچی: ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە

شەیری بکە لە:
عێراقچی: ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

سەڕەڕای زیادبوونی ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا و  هەڕەشەکانی ترەمپ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لە وتارێکدا وەزیری دەرەوەی ئێران وەسفی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی 'واشنتن پۆست' وتارێکی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، ئێران پێشوازی لە دانووستان و ڕێگەی دیپلۆماسی دەکات، بەڵام دەزانێت چۆن بەرگری لەخۆی بکات. هاوکات وەسفی سەرۆکی ئەمریکای کرد و گوتی ' ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە'.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئێران پەیام و نامەیان بۆ یەکتر ناردووە، بە هەوڵێکی جددی دادەنێین بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و دانووستان، ئێران ئامادەیە بۆ دانووستان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک.

- ڕۆژی شەممە لە عەممان دانووستانی ناڕاستەوخۆ دەستپێدەکەین، ئەم دیداره هەم دەرفەتێکە هەم تاقیکردەوەیە بۆ هەردوولا، بەڵام تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە.

- عێراقچی ئاماژەی بەوەشدا، دیپلۆماسی لە ڕابردوودا بەرهەمدار بووە و هێشتا دەتوانێت کاریگەر بێت.

 - ئێران ئامادەیە مەبەستی ئاشتییانەی خۆی ڕوون بکاتەوە و هەنگاوی پێویست بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

شەیری بکە لە: