هیندستان ئەزموونی حكومەتی دیجیتاڵی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەش دەكات

شەیری بکە لە:
هیندستان ئەزموونی حكومەتی دیجیتاڵی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەش دەكات

ئاڵای کوردستان - ئاڵای هیندستان (گرافیکی ئاڤا)

ئاڤا نیوز

هیندستان ئامادەیە لە بەدیجیتاڵكردنی حكومەت هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات و لە پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری بكات.

چیرۆكی سەرەكی: لە دیداری نێوان باڵیۆزی هیندستان لە عێراق لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆ لەبارەی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان كراوە لە سەرجەم كەرتە جیاوازەكاندا، بەتایبەت لەبواری  بەدیجیتاڵكردنی حكومەت.

لێدوانی فەرمی: سومەن باکچی، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق ڕایگەیاند، هیندستان پێشكەوتنی بەرچاوی لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاریی و حكومەتی دیجیتاڵی بینیوە و خۆشحاڵین بە هاوبەشكردنی ئەو ئەزموونەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

-ڕوونیشی كردەوە، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی و هەوڵەکانی بنیادنانی تواناكان بۆ پێشخستنی حوکمڕانيی کاریگەر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بەئاسانترین شێوە و كەمكردنەوەی ڕۆتیناتی كارگێڕی، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بەدیجیتاڵكردنی حكومەت كردووە و پرۆسەكە لەچەند وەزارەت و دامودەزگایەك بەكۆتا هاتووە و لە چەند وەزارەتێكی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردن دایە.


بۆچی گرنگە: به‌دیجیتاڵکردنی حکومڕانی، ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی گەندەڵی و ڕۆتین و زیادکردنی شەفافیەت لە کارگێڕيی گشتیدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: