فایلی خەڵک؛ دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی کێشەی کەمیی خزمەتگوزارییان هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە سلێمانی دانیشتوانی گەڕەکی تاڤگە لە ناوچەی 106 داوا لە ئاڤا میدیا دەکەن دەنگیان بگەیێنن کە کۆمەڵێک کێشەی خزمەگوزارییان هەیە.

لێدوانی فەرمی: ڕێبوار کەریم، دانیشتوی گەڕەکی تاڤگەیە دەڵێ، "کێشەی زۆری خزمەتگوزاریمان هەیە، تەنانەت تۆڕی ئاوی خواردنەوەمان نییە، حەفتەی جارێک بەتەنکەر ئاومان بۆ دێنن".

- بەهۆی نەبوونی تۆڕی ئاو، خەڵک وردە وردە گەڕەکەکە چۆڵ دەکات و خانووەکانیشیان هەرزانفرۆش دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بەڵێن بە دانیشتوانی گەڕەکی تاڤگە دەدات کە لە نزیکترین کاتدا خزمەتگوزاری پێویست دەگەیێننە گەڕەکەکە.

- بەڵێن دەدات لە مانگی داهاتوودا دەست پێ دەکەن، لە ڕابردووشدا بەهۆی کەمی بودجەوە خزمەتگوزارییان بۆ ئەو گەڕەکە جێبەجێ نەکردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ