وەزیری دەرەوەی سووریا بڕیارێک سەبارەت بە باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی دەدات

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی سووریا بڕیارێک سەبارەت بە باڵیۆزەکانی وڵاتەکەی دەدات

ژمارەیەک هاووڵاتی ئاڵای سووریایان بەدەستەوەیە

ئاڤا نیوز

 

بەپێی بڕیارێکی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا باڵیۆزەکانی لە دوو وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ سووریا بۆ بەردەوامدان بە ئەرکەکانیان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سانا لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاویکردەوە: "ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بڕیاری گواستنەوەی هەردوو باڵیۆزی کۆماری عەرەبی سووریا بۆ ڕووسیا و شانشینی سعودییە بۆ ئیدارەی ناوەندی دەرکرد''. 

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە دیپلۆماسییە کە حکومەتی نوێی سووریا دەستیپێکردووە، ئامانج لەم بڕیارەش سوود وەرگرتنە لە شارەزایانی دیپلۆماسی بۆ کاروباری نوێی وڵاتەکە. 

 

زانیاریی زیاتر: بۆ ماوەیەک کارەکانی هەردوو باڵیۆزخانەکە، دوو باڵیۆزی کاتی بەڕێوەیدەبەن. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دوو کەسی دیکە بۆ ئەم پۆستە دیاریدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: