یەکێتی هەوڵ بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەدات

شەیری بکە لە:
یەکێتی هەوڵ بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەدات

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


 یەکێتی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک خێرادەکات، ئامانجییەتی پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت و دەنگ لەسەر چەند گۆڕانکارییەک بدرێت.


وێنە گەورەکە: سێ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار، جێگرەکەی و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 پۆست بۆ لایەنەکانی عەرەب، 18 پۆست بۆ لایەنەکانی تورکمان و پێنج پۆست بۆ کورد دانراوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆکان مەحموود پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، یەکێتیی دەیەوێت ڕۆژی پێنجشەممە 15-08-2024 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکرێت، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی قەزاکانی داقوق، حەویجە و  دووبز بدرێت.


لێدوانی فەرمی: پەروین فاتیح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "بانگەوازی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگەیان بۆ کۆبوونەوە بەدەست نەگەیشتووە، هەوڵ بۆ ئەوەیە لە ماوەیەکی کورتدا حکومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکبهێنرێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی شەممە 10-08-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداریی نۆ ئەندام لە بەغدا  کۆبووەوە، ڕێبوار تەها وەک پارێزگار، ئیبراهیم تەمیمی وەک جێگری پارێزگار و  محەممەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: