هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکە. وێنە: ژتوار عەبدوڵرەحمان - پەیامنێری ئاڤا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، حەشارگەیەکی داعش لەشێوەی توونێل و ئەشکەوت دۆزراوەتەوە.
چی ڕوویدا: ڕۆژی 9-8-2024، ژمارەیەک چەكدار لە قەرەداغ سەرقاڵی دەرهێنانی شوێنەوار بوون، تەقەیان لە مەفرەزەیەكی ئاسایش كرد و دوو كارمەندیان شەهید کرد.
زانیاریی زیاتر: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هێزەکانی کۆماندۆ و ئاسایش و دژەتیرۆر بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زانراوە کە چەکدارەکان سەربە ڕێکخراوی داعشن.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: حەشارگەیەکی داعش لە شێوەی تونێل و ئەشکەوت دۆزراوەتەوە، بەڵام تونێلێکی دوور و درێژ نییە.
لەلایەکی دیکەوە: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا گوتی: بۆ دۆزینەوەی بکەرانی شەهیدکردنی هەردوو كارمەندەکەی ئاسایش، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە سنووری قەرەداغ کێوماڵ دەکەن، توونێلێکی هاوشێوەی خانوو پڕ لە کەلوپەلی سەربازی و خواردن دۆزاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەشارگەکەی داعش لە قۆپییەکانی قەرەداغ دۆزراوەتەوە، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای قەرەداغ.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتێکی دیکە دەدرێتە پاڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کابینەی نۆیەم زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروستکراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێت لە یەمەن کارا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
18 ئەیلوول
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
18 ئەیلوول
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 300 گەنجی خۆبەخش سەنتەری شاری هەولێر پاک دەکەنەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی تیم مارت دەکەوێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایلی زیرەک دەکرێتەوە
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
زیادکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک ڕاگیراوە
- کوردستان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی بۆ ئاڤا: چین و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان هەیە