ئەمریکا 3.5 ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەک دەداتە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ئەمریکا 3.5 ملیار دۆلار بۆ کڕینی چەک دەداتە ئیسرائیل

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی بایدن بەمەبەستی نیشاندانی پاڵبشتی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل سەردانی تەلئەڤیڤی کرد. وێنە؛ سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا بڕی 3.5 ملیار دۆلار دەداتە ئیسرائیل بۆئەوەی لە کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازییدا خەرجی بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێدانی ئەم پارەیە چەند مانگ دوای ئەوە دێت کۆنگرێس بڕیاری تەرخانکردنی پارەی بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا دەرکرد. ئەمەش لە چوارچێوەی پارەدارکردنی سەربازیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو پارەیە بەشێکە لەو 14 ملیار دۆلارەی کە ئەمریکا مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاری دا بیدات بە ئیسرائیل تا چەک و کەرەستەی سەربازیی پێ بکڕێت و  لە هێرشی سەر غەززەدا بەکاری بهێنێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پاڵپشتییە سەربازیی و داراییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل لە هێرشی سەر غەززە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 40 هەزار فەلەستینی کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ