هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر و بەغدا درێژکردەوە

شەیری بکە لە:
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی

ئاڤا نیوز


گرووپی فڕۆکەوانی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی، دوای ئەوەی بەهۆی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو حەوتی ئاب بۆ ئاسمانی هەولێر و بەغدا ڕاگرتبوو، ماوەکەی بۆ 13ـی ئاب درێژکردەوە. 

 

وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی خێرای گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان دروست کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی زۆربەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت، تاران و تێلئەڤیڤ ڕابگرن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرووپی لوفتهانزا ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن و شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تاوەکو حەوتی ئاب ڕادەگرن، ئەمەش بە دوای بە شیکردنەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: گرووپەکە کە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی سویسرا، هێڵی ئاسمانی نەمسا و یۆرۆوینگ لەخۆدەگرێت، سەرجەم گەشتەکانی بۆ تێلئەڤیڤ، تاران و بەیرووت تاوەکو 12ـی ئاب ڕاگیراون.

 

باکگراوند: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران و هێرشی ئیسرائیل بۆ بەیرووت کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای گرووپی چەکداریی حیزبوڵڵای لوبنان، پەرەی سەندووە.

شەیری بکە لە: