هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کریستیانەکان دروستدەکرێت

شەیری بکە لە:
هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کریستیانەکان دروستدەکرێت

دیمەنێکی عەنکاوە

ئاڤا نیوز


بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کریستیانەکان دروست دەکرێت، ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە کەمدەرامەتن.


وێنە گەورەکە: پـرۆژەکــە لـە ســنـووری قـەزای عەنکاوە دەبـێـت و لە چوارچێوەی ئەجێندای کارەکانی سـەرۆکوەزیران بارزانییە بـۆ دروسـتـکردنی یەکەی نیشتجێبوونی شایـستـە بۆ کـرێـنـشـیـنـان بــە ئــاراســتـەی یـارمــەتـیـدانـی ھــاووڵاتــیــانـی ھــەژارو کــەمــدرامـەت کـە بـبــن بـە خــاوەنـی یــەکــەی نـیـشــتــەجــێ بــوونـی خـۆیــان و بە قەرزی درێژخایەن دەبێت.


لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا نیوزی گوت: "مانگی داهاتوو بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنرێت و سەرۆکوەزیران بارزانی خۆی چاودێری دەکات."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی وەبەرهێنان بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە سنووری سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست دەکات و تاوەکو ئێستا 160 هەزار کەس فۆرمیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە تۆمار پڕکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: