بۆ دابەزاندنی کێش پێویست بە ڕیجیم ناکات

شەیری بکە لە:
بۆ دابەزاندنی کێش پێویست بە ڕیجیم ناکات

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


پسپۆرانی بواری خۆراک ئاماژە بە کۆمەڵێک خۆراک دەدەن، کە بیانخۆین بۆ ئەوەی کێشمان دەبەزێت و لەشولارێکی جوانمان هەبێت بێ ئەوەی ڕیجیم بکەین.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، خواردنی خۆراکی تەندروست دەبێتە هۆی لەشجوانیت، بەبێ ئەوەی پێویست بکات خۆت برسی بکەیت بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باشترین خۆراکەکان بۆ دابەزاندنی کێش ئەمانەن:
1- هێلکە، یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت زوو تێرببیت.
2- فاسۆلیا و گەنمەشامی، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دابەزاندنی کێش.
3- گۆشتی بێ چەوری، سنگی مریشکی بێ پێست و گۆشتی سووری بێ چەوری دەوڵەمەند بە پرۆتین.
4- سەوزەواتەکانی وەک برۆکلی و سپێناخ و دەوڵەمەندن بە ماددەی سایلاکۆید، کە پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەیت و بەم هۆیەوە کەمتر بخۆیت.
5- گوێز، توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن خواردنی گوێز دەتوانێت تەندروستی میتابۆلیک بەرز بکاتەوە و پشتگیری لە دابەزاندنی کێش بکات.
6- سەلەمون، ڕێژەیەکی زۆر ترشی چەوری ئۆمیگا سێی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە خواردن چونکە یارمەتیت دەدات هەست بە تێربوون بکەیت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان