پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات

منداڵێکی خوار تەمەن 16 ساڵان مۆبایل بەکاردەهێنێت

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ئوسترالیا دوای ئەوەی ویستی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ قەدەغە بکات، ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاساکەی پەسەندکرد.

 

زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و دروستکردنی کاریگەریی خراپ بۆسەر دەروونی منداڵان، حکومەتی ئوسترالیا ئەم پێشنیازەی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە نارد و پەسەند کرا، هاوکات خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

وێنە گەورەکە: ''پەرلەمانی ئوسترالیا ئەمرۆ قەدەغەکردنی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای وەک فەیسبووک و ئێکس و ئینستاگرام بۆ منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ پەسەندکرد، ئەمەش وەک ڕێگایەکە بۆ ڕێگریکردن لە دروستکردنی هەژمار بۆ ئەم تەمەنە''. 

 

بۆچی گرنگە: بۆ ئەوەی منداڵەکان لە ژیانێکی تەندروستدا بژین، حکومەتی ئوسترالیا ئەم بڕیارەی دەرکرد، چونکە ڕووداوەکانی نێو سۆشیال میدیا کاریگەریی خراپ لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکات، بۆیە پێویستە تاوەکو تەمەنی 16 ساڵی بەکارنەهێنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ