سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی 2025 دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی 2025 دیاری دەکات

دەرکەوتنی مانگ

ئاڤا نیوز

سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی، پێشبینی دەکات سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بکەوێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ئازاری داهاتووەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ساڵنامەی زاینی، مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هەموو ساڵێک 10 ڕۆژ پێشدەکەوێت، تەنیا بەبینینی مانگ دیاری دەکرێت، بۆیە لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بینینی مانگ لە کەسایەتی ئایینی و فەلەکناسی پێکدەهێنرێت.

لێدوانی فەرمی: محەممەد شەوکەت عۆدە، بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ڕایگەیاند: یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز یەکی ئازاری 2025 دەسپێدەکات، چونکە بەرەبەیانی 27ـی شوبات مانگ ئاوادەبێت، بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر مانگ نوێ دەبێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ئاماژەی بە پێشبینییە فەلەکییەکانی زانایانی جیهانی ئیسلامی کردووە و بڵاوی کردووەتەوە، یەکی مانگی ڕەمەزانی 1446ـی کۆچی دەکاتە یەکی ئازاری2025، لەو ڕۆژەدا مانگ دەبینرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: