خواردنی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسکی منداڵان باشتر دەکات

شەیری بکە لە:
خواردنی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسکی منداڵان باشتر دەکات

خانمێکی پێگەیشتوو لەماوەی دووگیانیدا، وێنە: alqubbahnews

ئاڤا نیوز

 

بەپێی توێژینەوەیێکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی "Doctors' Journal"ـی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە، خواردنی تەواوکەریی خۆراکیی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسک لە منداڵاندا باشتر دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە توێژینەوەکەدا ژنانی دووگیان بەشێوەیێکی هەڕەمەکی دابەشکراون بەسەر دوو گرووپدا، گرووپێک ڕۆژانە 1000 IU ڤیتامین  Dـیان وەرگرتووە و گرووپەکەی دیکەش هیچ بڕێکیان وەرنەگرتووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە بارستەی ئێسک لە منداڵانی لەدایکبووی ئەو دایکانە زیاتربووە، کە لەکاتی دووگیانیدا تەواوکەریی خۆراکیی ڤیتامین Dـیان خواردووە بەراورد بە منداڵانی ئەو دایکانەی تەواوکەرە خۆراکەکییەکانیان نەخواردووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کاریگەریی خواردنی تەواوکەریی خۆراکیی ڤیتامین D لای دایکانی دووگیان لەسەر تەندروستیی ئێسکەکان تا ناوەڕاستی تەمەنی منداڵی بەردەوام بووە و بەدواداچوونیان بۆ 454 منداڵ کردووە، کە کاریگەرییە سوودبەخشەکان لەسەر ئێسکی منداڵان لە تەمەنی چوار بۆ حەوت ساڵیدا هاوشێوە بووە.

 

ئەمەش بزانە: ڤیتامین D ڕێژەی کالیسیۆم و فۆسفات لە لەشدا ڕێک دەخات، کە کانزای پێویستن بۆ تەندروستیی ئێسک و ددان و ماسولکەکان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ