لە هێرشێکدا لە تێلەڤیڤ کەسێک کوژرا

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکدا لە تێلەڤیڤ کەسێک کوژرا

ساتی گەیشتنی پۆلیسی ئیسرائیل و تیمەکانی تەندروستی بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان. وێنە؛ میدیاکانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 


کەسێک لە تێلەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و بە هۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

وێنە گەورەکە: میدیاکانی ئیسرائیل هێرشەکەیان بە "تیرۆریستی" ناو بردووە. ئاشکراشیان کردووە کەسە هێرشبەرەکە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵانی خەڵکی فەلەستینە، ناوی عەمار کامیل عەودەیە و دوای هێرشەکە بە گولـلەی هێزەکانی پۆلیس کوژراوە. 

 

زانیاریی زیاتر: کەسە کوژراوەکە ژنێکی تەمەن 66 ساڵانە، بریندارەکانیش تەمەنیان لە نێوان 70 ، 68 و 26 ساڵدایە، کە دۆخی تەندرووستیی بە تەمەنەکان ناجێگیرە.

شەیری بکە لە: