سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەرەی مقاوەمەی عێراقی دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
درۆنەکە لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دیمەشق خراوەتە خوارەوە

درۆنەکە لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دیمەشق خراوەتە خوارەوە

ئاڤا نیوز 

 

سوپای سووریا لە ئاسمانی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی عێراقی خستە خوارەوە.

 

 وێنە گەورەکە: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕۆژانە بە درۆن و مووشەک هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، سەرەڕای پێداگریی حکومەتی عێراق لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکانی ناوچەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە دەوروبەری ڕۆژئاوای دیمەشق خستە خوارەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، دەرکەوت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەر بە بەرەی مقاوەمەی  ئیسلامییە لە عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ