ئوسترالیا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ئوسترالیا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەغە دەکات

منداڵێک سۆشیاڵ میدیا بەکاردەهێنێت - وێنە: getty

ئاڤا نیوز

حکومەتی ئوسترالیا دەیەوێت بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بۆ منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ قەدەغە بکات، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی ناوچەکە و دروستکردنی کاریگەری خراپی دەروونی بەسەر منداڵان.

 
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی ئوسترالیا هەفتەی داهاتوو بڕیارەکە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە دەنێرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، ئەگەر پەسەند کرا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا دەڵێت: ئەم بڕیارە بۆ دایک و باوکانە، بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بپارێزین لەوەی ئاگاداری ئەو ڕووداوانە بن کە لە ناوچەکە ڕوودەدات، بۆ ئەوەی لە ئاسایش و تەندروستیدا بژین، دەمانەوێت منداڵەکانمان لە ژینگەی دەوروبەر بپارێزین.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی 36 مانگدا، زیاتر لە 125 هەزار کەس واژۆیان بۆ سنووردارکردنی تەمەنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا کردووە، پێیانوایە ڕووداوەکانی نێو سۆشیال میدیا کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی منداڵ دروست دەکات، بۆیە پێویستە تاوەکو تەمەنی 16 ساڵی بەکارنەهێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: