دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکێکی دیکەی هەولێر جێبەجێکرا و لە دوو هەفتەی داهاتووش کارەکانی گەڕەکێکی دیکە تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە لە تەواوی کوردستان، 19 هەزار هاوبەشی دیکە بۆ پرۆژەکە زیادکران.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە تیمی پرۆژەی ڕووناکی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی ناز ناز ، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی بەختیاریش تەواو دەکرێت، هاوکات لە گەڕەکی سەربەستی شارەکەش قۆناغەکانی پرۆژەی ڕووناکی دەستیپێکردووە، ئێستا لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە فراوانکردنی پرۆژەکە دەکرێت، بڕیارە تا هاوینی ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان بە پرۆژەی ڕووناکی بکرێتە 24 کاتژمێری.
ژمارەکان وا دەڵێن: سەرچاوەکەی تیمی پرۆژەی ڕووناکی، ژمارەی هاوبەشەکانی پرۆژەکەی لە گەڕەکەکانی ناز ناز و بەختیاری بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد، کە بەم شێوەیەن:
گەڕەکی ناز ناز ژمارەی هاوبەشانی بەم شێوەیەیە:
-نزیکە شەش هەزار هاوبەش.
-هەزار و 700 خانوو.
-چوارسەد فرۆشگا و شوێنی بازرگانی.
گەڕەکی بەختیاری ژمارەی هاوبەشانی بەم شێوەیەیە:
-نزیکەی 13 هەزار هاوبەش.
-چوار هەزار و 100 خانوو.
-800 فرۆشگا و شوێنی بازرگانی.
ئێستا کارکردن لەم گەڕەکە بەردەوامی هەیە و چەند ڕۆژی داهاتوو تەواو دەکرێت.
پێشتریش کارەبای گەڕەکی شادی لە هەولێر کرایە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیەیە:
نزیکەی 26 هەزار هاوبەش.
پێنج هەزار و 700 خانوو.
دوو هەزار شوێنی بازرگانی.
باکگراوند: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرێکی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە کارەکەی دوورخرایەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری سەر گێژبوون دوای نان خواردن چییە؟
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکەوتنی ترەمپ کۆچبەرانی نیگەران کردووە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا كوردێك بەتۆمەتی قاچاخچییەتی سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
ئوسترالیا سۆشیاڵ میدیا لە منداڵی خوار تەمەن 16 ساڵی قەدەغە دەکات
7 تشرینی دووەم
جەستن ترودۆ: وڵاتان ئیرەیی بە پەیوەندی ئەمریکا و کەنەدا دەبەن
7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
پێشبینی سیمپسۆنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا شكستی هێنا
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرێکی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە کارەکەی دوورخرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار کەس لە شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارگێری یانەی زاخۆ بۆ ئاڤا: یانەکەمان بە 15 ملیۆن دینار سزا درا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی پێشکەشکردنی فۆرمی دامەزراندنی کارمەندان سەرژمێریی کۆتاییهات