جەستن ترودۆ: وڵاتان ئیرەیی بە پەیوەندی ئەمریکا و کەنەدا دەبەن

شەیری بکە لە:
جەستن ترودۆ: وڵاتان ئیرەیی بە پەیوەندی ئەمریکا و کەنەدا دەبەن

جەستن ترودۆ و دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە کرد و پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای لێکرد.

 

وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا کرا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترەمپ لەپێش کامالا هاریسی ڕکابەریەوەتی و دەبێتە 47ـەمین  سەرۆکی ئەمریکا.

 

لێدوانی فەرمی: نووسینگەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاندووە، ترودۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ترەمپەوە کردووە و پیرۆزبایی بوون بە سەرۆکی لێ کردووە، هەردوولا باسیان لە هاوبەشیی بەردەوام و سەرکەوتوویی نێوان کەنەدا و ئەمریکا کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ترودۆ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، دۆستایەتی نێوان کەنەدا و ئەمریکا مایەی ئیرەیی جیهانە. ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ دروستکردنی دەرفەت و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەردوولا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ