لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە ئێران چوار چەکدار و سەربازێک کوژران

شەیری بکە لە:
لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە ئێران چوار چەکدار و سەربازێک کوژران

وێنەکە تێکڵکێشە لەنێوان تەرمی دوو لەو چەکدارانەی کوژراون، لەگەڵ پاسدارێک کە لەسەر ئۆتۆمبێلێک لەپشت دۆشکەیەک وەستاوە و ئامادەیە بۆ تەقەکردن، سەرچاوە: tasnimnews

ئاڤا نیوز


لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و چەند چەکدارێک کە بە ئەگەری زۆر سەر بە گرووپی جەیشولعەدلن، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، چوار چەکدار و سەربازێک کوژران.


لێدوانی فەرمی:
ئەحمەد شەفائی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی زەمینیی سوپای ئیران ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەکە لە شارۆچکەی ڕاسک ڕووی داوە و جگە لە کوژرانی چوار چەکدار، دەست بە سەر ئۆتۆمۆبێلێک و بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردوو چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیس و 10 ئەفسەری پۆلیسیان کوشت. سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم چەکدارانە دەستپێکردووە و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە. 

باکگراوند: جەیشولعەدل گرووپێکی سەربەخۆخوازی بەلوچستانییە، ساڵی 2012 دامەزراوە، لەلایەن ئێران و ئەمریکاشەوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ