گەشتە ئاسمانییەکانی تاران بۆ ئیستەنبووڵ هەڵوەشێنرایەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی تاران بۆ ئیستەنبووڵ هەڵوەشێنرایەوە

وێنەی فڕۆکەخانەیەکی ئیستەنبووڵ - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی هەواڵی چەند میدیایەکی تورکی، بەهۆی ئەگەری  هێرشی تۆڵەسندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و ئێران ڕاگیراوە. 

 

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، ئەمشەو یەک یەک گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و ئیستەنبووڵ دوا دەخرێن.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەگوێرەی زانیاریی چەند میدیایەکی تورکی، تاران کاتژمێری سفری داناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو ئێران  هێرشێکی بەرفراوان لە دژی ئیسرائیل دەستپێبکات.

 

گۆشەیەکی دیکە: کوژرانی هەنییە، گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیلی زیاتر کردووە و مەترسی فراوان بوونی شەڕێکی ناوچەیی لەئارا دایە.

 

لە لایەکی دیکەوە: کۆمپانیای هۆڵەندی KLM، سەرجەم گەشتەکانی گەڕانەوەی بۆ تێلئەڤیڤ تاوەکی 26-10 ڕاگرت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: