لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 140 قوتابخانەی نوێ دروست کراون

شەیری بکە لە:
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 140 قوتابخانەی نوێ دروست کراون

یەکێک لەو قوتابخانانەی کابینەی نۆ دروستیکردووە

ئاڤا نیوز  


حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 140 قوتابخانەی نوێ دروست کراون و 1700 قوتابخانەشی نۆژەن کراونەتەوە.


بۆچی گرنگە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر باشترکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان دەکات، بەتایبەت لەڕووی تەندروستی و پەروەردەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە: کابینەی نۆیەم، 140 قوتابخانەی نوێی دروست کردووە و 1700 قوتابخانەشی نۆژەن کردووەتەوە، بۆ پێشخستنی بوارەکەش دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان 2024 بەسترا.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو یەکەم کۆڕبەندی پەروەردەیی لە هەولێر ئامادەکرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 1-8-2024 دووەمین (کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان KEF) لە هەولێر بە بەشداریی دەیان وەزیری پەروەردەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دەستیپێکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: