
چەکدارێکی ئەمریکی. وێنە: ئێن بی سی
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "شاندى هاوبەشى ئەمریکا و عێراق لە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاوکارییە سەربازییەکانى نێوانیان کۆدەبنەوە".
وێنە گەورەکە: هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەردەوامە؛ حکومەتی عێراق بۆ سەقامگیری و ئەمریکاش بۆ کەمکردنەوەی ئەو هێرشانە دەیەوێت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی بهێنرێت.
چی ڕوویدا؟ دوای کۆکردنەوەی واژۆی زیاتر لە 160 پەرلەمانتار، شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی بۆ "دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا" ئەنجامدا، دانیشتنەکە تەنیا دوو کاتژمێری خایاند و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. زۆرینەی پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کوردییەکان بەشدارییان نەکرد.
لێدوانی فەرمی: "حکومەتی عێراق بۆ نەهێشتنی بیانووی گرووپە چەکدارەکان کە بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە ئامانج دەگرن، دەیەوێت کۆتایی بە ئەرکی ئەو هێزانە بهێنێت". جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت.
باکگراوند: ئەمریکا "مەرجی قورسی" هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان، چونکە دەیەوێت حکومەتی عێراق گرەنتی بدات لە داهاتوودا هێرشی نوێ نەکرێتە سەر هێزەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دارایی: كێشەكانی بەردەم دابەشكردنی مووچە بەتەواوی چارەسەردەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون