وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون

دیمەنی یەکێک لە زیندانەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

لە ماوەی مانگ و نیوێکدا هەزار زیندانی لە زیندانەکانی عێراق، کە یاسای لێبوردنی گشتیی دەیانگرێتەوە ئازاد کراون.

وێنە گەورەکە: لە 21ـی 1ـی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی دا، بە پلە یەک خواستی سوننەکان بوو، بەهۆیەوە هەزاران گەنجی ناوچەکانیان کە لەسەر بنەمای "شاهێدحاڵی نهێنی" سزادراون، ئازاد دەکرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکان و دەرکردنی بڕیاری کۆتایی دادوەری، بەگوێرەی یاسای لێبوردنی گشتی تاوەکو ئێستا هەزار زیندانی ئازاد کراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2025-02-18، هەر سێ یاساکە لەڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرانەوە، بەمەش یاساکان کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ