سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەر بانگهێشتی شێخ محەممەد بن ڕاشد دەچێتە ئیمارات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەر بانگهێشتی شێخ محەممەد بن ڕاشد دەچێتە ئیمارات

شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وێنە: ئەرشیف - GOV.KRD

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لووتکەکەدا دەکات.

زانیاری زیاتر: لووتکەکە ڕۆژانی 12-14ی ئەم مانگە لە شاری دوبەی دەکرێت. بڕیارە سەرۆکوەزیران بارزانی گوتارێک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشکەش بکات.

بۆچی گرنگە: وێڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە چەندین ڕووەوە پەیوەندی تایبەتیان هەیە، سەرۆکی حکومەت لە لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.

شەیری بکە لە: