هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
کارمەندێکی کۆماندۆ دوو کرێکار بریندار دەکات، بەڵام دوای دوو ڕۆژ لە دەستگیرکردنی سوڵحی بۆ کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەمەو پێش کارمەندێکی کۆماندۆ لەگەڵ کرێکارێك دەبێتە دەمەقاڵەی و کارمەندەکەی کۆماندۆ تەقەی لێکردووە و برینداری کردووە، پاشان کرێکارێکی هاوەڵی ویستوویەتی نێوبژیوانی بکات و ئەویشی بریندار کردووە.
چی ڕوویدا: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک گوتی: "ڕوووداوەکە لە بانی مەقان بووە، سەرەتا کارمەندەکەی کۆماندۆ دەبێتە دەمەقاڵێی لەگەڵ یەکێک لە کرێکارەکان گوللـەیەک لە قاچی دەدات و قاچی دەشکێنێت، دواتر کرێکارێکی دیکە دێت بۆ بەرگری لە هاوەڵەکەی، بەڵام تەقە لەویش دەکات و قاچی ئەویش دەشکێنێت".
زانیاریی زیاتر: دوای ڕووداوەکە کارمەندەکەی کۆماندۆ لەلایەن ئاسایشی چەمچەماڵ دەستگیرکراوە، هەرچەندە ئەمڕۆ سوڵحی عەشایەری كراوە و بڕیارە ئەمڕۆ كارمەندەكە ئازاد بكرێت.
ڕۆکان مەحموود ئەوەشی گوت.
وێنە گەورەكە: لەماوەی كەمتر لە 15 ڕۆژدا ئەمە چوارەم ڕووداوی تەقەكردن و كوشتن و ڕفاندنە كە ئەندامانی كۆماندۆ تێیدا بكەری سەرەكین، لەكاتێكدا ئەو هێزە سەر بە یەكەی 70 ی پێشمەرگەیە و ڕاستەوخۆ لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتییەوە فەرمانیان پێدەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە