نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70

شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاریی دەربارەی مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ڕێکارەکانی گواستنەوەی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، لە ماوەی حەوت ڕۆژدا تەواو دەبێت.


وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە مووچەی دوو مانگی یەکەکانی 70 و 80 دابەش  کراوە، بەڵام بەشێک لە خانەنشینانی یەکەی 70 تەنیا یەک مووچەیان پێدراوە و تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 22-07-2024 نێوان وەزیری دارایی  و فەرماندەی هێزەکانی یەکەی 70 جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەبێت، ئەو خانەنشینانەی هیچ داتا و زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە، پێویستە بگوازرێنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی 70 بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ماوەی حەوت ڕۆژدا پڕۆسەی گواستنەوەی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت".


باكگراوند: ژمارەی ئەو خانەنشینانە نزیکەی 10 هەزار کەسە مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: