سەرۆککۆماری عێراق: شەڕی گرووپە چەکدارەکان دژی ئەمریکا خزمەت بە غەززە ناکات
- عێراق
- 10 شوبات

لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتی ڕاگەیاندووە، شەڕی گرووپە چەکدارەکان دژی ئەمریکا هیچی بۆ فەڵەستین دابین نەکردووە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 04ـی ئەم مانگە، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق یاداشتێكی ئاراستەی سەرکردە سیاسییەکان لەنێویاندا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە سەبارەت بە پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بدەن؛ هەموو سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت پشتگیرییان لە پاراستنی پەیوەندیێكی باش لەگەڵ واشنتۆن کردووە.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەکەدا گوتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کردووە و گوتوویەتی "هێرش و جموجوڵی گرووپە چەکدارەکان دژی ئەمریکا، هیچی بۆ گەلی فەڵەستین دابین نەکرد، هەروەها کاریگەری لەسەر ئاراستەی ڕووداوەکانی غەززە نەبووە".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراقیش هاوڕای سەرۆککۆمار بووە، بەڵام "لەژێر فشاری بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە، کە ئەمەش ڕێگر دەبێت لەبەردەم ڕاگەیاندنی هەڵوێستێکی ئارام کە پەیوەندیێكی باش لەگەڵ ئەمریکا بپارێزێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق: هەزار زیندانی بە یاسای لێبوردنی گشتیی ئازاد کراون