لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە 30 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی غەززە 30 کەس کوژران

دیمەنی بۆردوومانەکە- AFP

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بووەتە پەناگای ژمارەیەک ئاوارەی کەرتی غەززە، بۆردومان دەکات. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگریی مەدەنیی کەرتی غەززە ڕایگەیاند: لانیکەم 30 کەس لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی 'خەدیجە' شاری 'دێر بەلح' کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون. لە ناو قوربانییەکاندا منداڵ و ژن هەن.


زانیاریی زیاتر: ‌هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجام دراوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل پێشتریش چەندینجار قوتابخانە و پەناگەی ئاوارەکانی کەرتی غەززەی کردووەتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان