تێچووی ئۆڵۆمپیادی 2024 گرانترین نرخە لە مێژوودا

شەیری بکە لە:
تێچووی ئۆڵۆمپیادی 2024 گرانترین نرخە لە مێژوودا

دیمەنێکی ئۆڵۆمپیادی پاریس- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


مەزەندە دەكرێت تێچووی یارییەكانی ئەمساڵی ئۆڵۆمپیادی 2024 ی فەڕەنسا 10 ملیار دۆلاربێت، ئەمەش گرانترین نرخە لە مێژوودا.


وێنەگەورەكە: بە دەیان جۆر یاری جیاواز و ئاهەنگی گەورە، پاریسی پایتەختی فەڕەنسا پێشوازی لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی 2024كرد، بۆ ئەوەی هیچ ڕوونەدادت و دۆخی ئەمنیی پارێزراوبێت و ئاهەنگەكان و یارییەكان بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت، فەڕەنسا زۆرترین پارە بۆ ئەم ئۆڵۆمپیادە تەرخاندەكات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەزەندە دەكرێت سەرجەمی یارییەكان 10 ملیار دۆلاری تێبچێت كە پارەیەكی خەیاڵی و زۆرە لە ئاستی جیهاندا.


بۆچی گرنگە: تەرخانكردنی ئەم بڕە پارەیە لەكاتێكدایە جیهان بە قەیرانێكی داراییدا تێدەپەڕێت، فەڕەنسا كار لەسەر ئەوە دەكات بووژانەوەیەكی نوێ لە ئابووری خۆیدا دروستبكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: