عێراق

بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا

بەگوێرەی بەڵگەنامەكانی، "دایكی جاسم" لەدایكبووی ساڵی 1905 ـە و لەكاتی بەڕێوەچوونی یەكەم پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق كە لەساڵی 1920 كراوە، ئەوكات تەمەنی 15 ساڵان بووە، بەو پێیەش بێت بەشداری نۆ پرۆسەی سەرژمێری كردووە كە بەدرێژایی مێژوو لە عێراق كراون.