وەقفی سوننی: بەشداریکردن لە سەرژمێری ئەرکێکی نیشتمانییە

شەیری بکە لە:
وەقفی سوننی: بەشداریکردن لە سەرژمێری ئەرکێکی نیشتمانییە

لۆگۆی دیوانی وەقفی سوننی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەشداربن لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و زانیارییەکان بە وردیی پێشکەش بە تیمەکانی سەرژمێری بکەن، هاوکات وەقفی سوننی بەشداریکردن لە پرۆسەکە بە ئەرکێکی نیشتمانیی وەسف دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەقفی سوننی ڕایگەیاند: " لە ڕۆژانی 20 و 21 ئەم مانگە هەمووان هاوکاریی تیمەکانی سەرژمێری بکەن و زانیارییەکان بە وردی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ئەم ئەرکە نیشتمانییە تێپەڕێنن و ئەم  پرۆسە گرنگە سەربکەوێت.

 

زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی وەقفی سوننی هاتووە، پێویستە ڕۆژانی سەرژمێری سەرۆکی خێزان یان نوێنەرەکەی لە ماڵەوە ئامادە بێت و هەموو بەڵگەنامەکان ئامادە بکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی داتای پێویست.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 27 ساڵ و بۆ یەکەم جار سەرژمێریی ئەلیکترۆنی دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەدەچێت, دوای شەش هەفتەش ئەنجامیی بەرایی پرۆسەکە بڵاو دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ