فڕۆکەوانێکی عێراقی بە 13 کیلۆ زێڕ دەستگیر کرا

شەیری بکە لە:
فڕۆکەوانێکی عێراقی بە 13 کیلۆ زێڕ دەستگیر کرا

نمایشکردنی ژمارەیەک پارچە زێر لە بازاڕی زێڕ فرۆشانی هەولێر، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق فەرمانی دا لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی گەورەی بەقاچاغبردنی زێڕ لەڕێگەی یەکێک لەفڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە بکات.

 

وێنە گەوەرەکە: ڕۆژی یەکشەممە 17-11-2024 لە یەکێک لە فڕۆكەكانی هێڵی عێراقییە و لە فڕۆکەخانەی بەغدا، 13 کیلۆ زێڕ بە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە گیرا کە بەنیازبوو بەرەو تورکیا بیبات، بەڵام لە کاتی پشکنین ئاشکرا کراوە و دەستی بەسەردا گیرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:بەپێی ڕاگەیێنراوی دەستەکە، محەممەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی فەرمانی بە فەرمانگەی یاسایی دەستەکەیان کردووە لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی بکات کە پەیوەستە بە قاچاخچێتی زێڕ.

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕاگەیێنراوەکە لە ماددەی 14/یەکەم لە یاسای هەموارکراوی دەستەی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە 30ـی ساڵی 2011دا هاتووە: دادوەری لێکۆڵینەوە دەبێت بەشی یاسایی دەستە ئاگادار بکاتەوە، کاتێک دەست بە لێکۆڵینەوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی دەکات ولە لێکۆڵینەوەکە ئاگاداری دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: