
خانمێک لە قووڵایی خەودا، وێنە: گووگڵ
ئاڤا نیوز
دوایین توێژینەوە دەریخستووە ماوەی ناڕێکیی خەوتن ئەگەری هەیە مەترسیی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.
وێنە گەورەکە: لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن توێژەرانی هەردوو زاکۆی بۆستن و مانچستەرەوە کراوە و 84 هەزار و 421 کەس وەکو نموونە وەرگیراون، دەرکەوتووە ئەوانەی شێوازی خەوتنیان ناڕێکە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زۆر زیاترە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو کەسانەی باش ناخەون، ڕێژەی تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرە لە ماوەی 7.5 ساڵدا بە ڕێژەی 59% زیاتر دەبێت بەراورد بەوانەی خشتەی خەوتنیان ڕێکە.
وردتر: ئەو بەشداربووانەی لادانیان لە خەودا 31-45 خولەک بووە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرە بە ڕێژەی 15% زیاتر بووە، ئەوانەی لادانیان 91 خولەک یان زیاتر بووە، ڕووبەڕووی مەترسیی زیادبوونی تووشبوون بە شەکرە 59% بووە.
زانیاریی زیاتر: توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، ناڕێکیی کاتی خەو، ڕۆڵی هەیە لە گەشەکردنی نەخۆشی شەکرەدا. توێژینەوەکانی پێشووش ئەوەیان دەرخستووە؛ ئەو کەسانەی شەوان ناخەون مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە بەراورد بەو کەسانەی شەوان زوو دەخەون.
ئەمەش بزانە: باشترین کات بۆ خەوتن کاتژمێر 10:00 بۆ 02:00ی شەوە و بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان پێویستە هەموو تاکێک لە کاتژمێر 10:00 بۆ کاتژمێر 11:00ی شەو خەوتبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- بیروڕا
- 43 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار