سێ نەمامگە لە هەولێر ڕێژەی سەوزاییان لە %2.5 بەرزکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
سێ نەمامگە لە هەولێر ڕێژەی سەوزاییان لە %2.5 بەرزکردووەتەوە

هەولێر - وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


زۆریی ڕێژەی بەرهەمی نەمامگەکان وهەڵمەتەکانی چاندنی دار و گوڵ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، رێژەی سەزایی لە سنوری سەرۆکایەتییەکە گەیاندووەتە %20.


وێنە گەورەکە: لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولیر، سێ نەمامگەی حکومی هەن لە ماوەی پێنج ساڵدا نزیکەی 800 هەزار دار و گوڵیان بەرهەم هێناوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر.


لێدوانی فەرمی:" نەمامگەکان بەردەوامن لە بەرهەمێنان و بێ بەرامبەر گوڵ و نەمام دەدەنە هاونیشتمانیان، ڕێکخراوەکانی ژینگە، فەرمانگەکانی حکومی، کەرتی گشتی و تایبەت هەر کەس و لایەنێک کە ئامانجی خزمەتکرندی ژینگە بێت، نەمامگەکان پێداویستییەکانی ناوخۆیان پڕکردووەتەوە و دەتوانن بەرهەمەکانیان بۆ دوو ئەوەندە زیاد بکەن".

ڕێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.


ئامارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر زیاتر لە 423  هەزار و 400 گوڵ و 361 هەزار و 48 دار بەرهەمهێنراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان