هۆکاری سووربوونەوەی ڕووخسار لە کاتی شەرمکردندا چییە؟

شەیری بکە لە:
هۆکاری سووربوونەوەی ڕووخسار لە کاتی شەرمکردندا چییە؟

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


توێژینەوەیەک، هۆکارێکی زانستی ئاشکرا کردووە بۆ گۆڕانی ڕەنگی ڕووخسار بۆ سوور، کاتێک کەسەکە شەرم دەکات.


وێنە گەورەکە: زۆرێک لە خەڵکی لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکدا کە ببێتە هۆکاری شەرمەزارکردن یاخود شەرمکردن ڕەنگی دەموچایان دەگۆرێت بۆ سوور، توێژینەوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکرا کردووە.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژەرانی زانکۆی ئەمستردام لە هۆڵەندا هەوڵیان داوە نهێنی سووربوونەوەی ڕووخسار دەستنیشان بکەن، تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 60 کچ ئەنجام داوە کە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 20 ساڵدا بوو، ناچاریان کردن گۆرانییەک لەبەردەم کەسانی نەناسراو پێشکەش بکەن، دواتر ڤیدیۆكانیان نیشان دانەوە.


چی ڕوویدا: دوو گریمانەی سەرەکی هەبوون سەبارەت بە هۆکاری سووربوونەوەی ڕووخساری کچەکان، یەکەم ئەوەیە کە ئەوان گوتیان "ئێمە شەرم دەکەین کاتێک بیر لەوە دەکەینەوە کەسانی دیکە چۆن بیرمان لێ دەکەنەوە". گریمانەی دووەم دەرکەوتنی کچەکان بووە لە نێوەڕاست خەڵکە نەناسراوەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: