ڕووسیا ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بە 16 ساڵ بەندکردن سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بە 16 ساڵ بەندکردن سزا دەدات

ئیڤان گێرشکۆڤیچ- AFP

ئاڤا نیوز


دادگەیەکی ڕووسیا ئیڤان گێرشکۆڤیچ، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن، بە 16 ساڵ بەندکردن سزا دا.


چیرۆکی سەرەکی: ئیڤان گێرشکۆڤیچ، تەمەن 32 ساڵ، مانگی ئازاری 2023 لە کاتێکدا خەریکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی بووە دەستگیر کراوە و بە سیخوڕی تۆمەتبار کراوە. 


زانیاریی زیاتر: دوای سێ دانیشتنی داخراوی دادگە بڕیارەکە دەرکراوە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەخنەی لە بڕیاری دادگە گرت و گوتی: "گێرشکۆڤیچ کراوەتە ئامانج چونکە ئەو ڕۆژنامەنووس و ئەمریکییە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانووستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوانیان بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: