بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری کۆمپانیاکانی ئەوروپا کارمەندەکانیان دەردەکەن

شەیری بکە لە:
کارمەندێک کەلوپەلەکانی کۆدەکاتەوە و شوێنی کارەکەی جێدەهێڵێت

کارمەندێک کەلوپەلەکانی کۆدەکاتەوە و شوێنی کارەکەی جێدەهێڵێت

ئاڤا نیوز

 

کۆمپانیاکانی ئەوروپا بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بەرزی و نزمی ڕێژەی سوو، دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی کارمەندەکان و لە هەر کۆمپانیایەک لانی کەم 30%ـی کارمەندەکانیان لە کار دوورخستووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری لەسەر خراپبوونی دۆخی ئابووریی ئەوروپا دروست کردووە، تاوەکو ئەو ڕادەیەی ڕێژەی بێکاری ڕوو لە زیادبوون بکات و خاوەن کۆمپانیاکان ناچار بکات بەهۆی لاوازبوونی بازاڕەوە کارمەندەکانیان لەسەر کار دووربخەنەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: بانکی ناوەندیی یەکێتیی ئەوروپا ڕێژەی سووی لەسەر کۆمپانیاکان بەرزکردەوە، بووە هۆی هەڵاوسانی ئابووری و گرانبوونی نرخی کەلوپەل و  لاوازبوونی بازاڕ.

 

قووڵتر: بەشێوەیەکی گشتی کۆمپانیای کەرتەکانی دەرمان، کیمیایی، بانکی، بەرهەمهێنان، تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای یونیلیڤەر کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، تاوەکو ساڵی 2025 یەک لەسەر سێی سەرجەم کارمەندانی ئۆفیسەکانیان کە دەکاتە 3200 کارمەند لە یەکێتیی ئەوروپا لە کارەکانیان دووردەخاتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان