بەهۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک کارەکانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێک کارەکانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕادەگیرێت

ئاڤا نیوز

بەهۆی بەربوونەوەی کرێکارێک لە باڵەخانەی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای لە پڕۆژەکە کردووە کارەکانی ڕابگرێت.
 
چیرۆکە سەرەکییەکە: سەرەتای ئەم هەفتەیە، لە نهۆمی 40ی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی، لە کاتی کارکردن کرێکارێک بە ناوی گۆران ئەکرەم کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا. لە شەش مانگی ڕابردوودا تەنیا لە هەولێر و سلێمانی 23 کرێکار گیانیان لەدەست داوە.

لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد گوتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نووسراو بۆ ئەو پڕۆژەیە دەرچووە و داوای لێکراوە کارەکان ڕابگرێت، تا مەرجەکان لە ماوەی سێ ڕۆژدا جێبەجێ دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی پڕۆژەکان کەمتەرخەمن لە پاراستنی گیانی کرێکاران، بەڵام بەشێکی کەمتەرخەمیش بۆ کرێکاران دەگەڕێتەوە و کاتێک کەلوپەلی خۆپارێزییان بۆ دابین دەکرێت بەکاریناهێنن.

لەلایەکی دیکەوە: عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نووسراو بۆ قایمقامییەت و پارێزگای سلێمانی و وەبەرهێنان کراوە لەبارەی کەموکوڕییەکانی پڕۆژەکە و داوا کراوە پڕۆژەکە ڕابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان